کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان دوای یەکەم کۆنگرەی گشتیی جیۆلۆژناسان لە هەولێر لە ٢٧–٢٨ی شوباتی ١٩٩٢ دامەزرا؛ کۆنگرەکانی دواتر لە ساڵانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٠ بەڕێوەچوون. لە تۆماری چالاکییەکانی کۆمەڵەکەدا ڕێکخستنی کۆڕ و کۆنگرەی زانستی، پشتگیری ئەندامان و چاودێریکردنی بواری کانزاکان هەیە. هەروەها خولی GPR لە ٢٠١٠، خولەکانی کاری سەر بیر لە ٢٠١١ و ٢٠١٢، خولی GIS لە ٢٠١٢ و خولی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر لە ٢٠١٢ و ٢٠١٣ ڕێکخراون. کۆمەڵەکە بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی کۆنگرەکانی GeoKurdistan لە ٢٠١٢، ٢٠١٥، ٢٠١٧ و ٢٠١٩ و وۆرکشۆپی بوومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لە ٨ی ئازاری ٢٠١٥ بەڕێوەبردووە.
دەربارەی کۆمەڵە
مێژوو و ئامانجمان
01لە کۆنگرەیەکی پیشەییەوە دامەزرا
02ڕاهێنانی زانستی و زانیاریی مەیدانی
03هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکان






